سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،سەرۆكایەتیمان و دادگاكانی سەربە پارێزگای سلێمانی دەوامیان رادەگیرێت تا 2020/7/10


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 4 ی ته‌موزی 2020 سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری (كوردیو) كه‌وتوه‌ راگەیاند،"لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران و پارێزەران، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە دادگاكانیش پابەنددەبن بە راگرتنی دەوامی فەرمیی كە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە"


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو،"سەرۆكایەتیمان و دادگاكانی سەربە پارێزگای سلێمانی دەوامیان رادەگیرێت تا 2020/7/10، دادگاكانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین پابەنددەبن بە بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە ئیدارەكانی خۆیان."

 

هه‌واڵی گرنگ