پارێزگاری ههولێر ڕایدهگهیهنێت،قهدهغهی هاتۆچۆی سهرتاسهری له ههولێر درێژناكرێتهوهو كاتژمێر12 ی ئهمشهو كۆتایی پێدێت.
د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ههولێر له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند. شەش رۆژی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی لە هەولێر زۆر سەرکەوتووبووە، هەرچەندە ناتوانین قەدەخەی هاتووچۆ بەردەوامی پێبدەین، بەڵام داوا لە خەڵک دەکەین ئەو 22 رۆژەی دیکە لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین بکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
د. فرسەت سۆفی سەبارەت بە ماوەی شەش رۆژی رابردووی قەدەخەی هاتووچۆ لە هەولێر ئاماژهی بهوهش دا، خەڵکی هەولێر پابەندی باشیان هەبووە بۆ رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر و سوپاسی خەڵکەکە دەکەین و دەشڵێت "ئێمە ئەمڕۆ سەرکەوتنی قەدەخەی هاتووچۆ لە شارەکە رادەگەیێنین".
پارێزگاری هەولێر باسی لهوهش كرد ، ئێمە پێویستمان بەوە هەبوو 28 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێنین، بەڵام دەمانزانی کە ئەوە زۆر قورس دەبێت. "راستە شەش رۆژ ژیان و کار و کاسبیمان راگرت، بەڵام بۆ ماوەی یەک ساڵ ئابووری هەولێرمان پاراست".