گەشتەكانی ئێران و كوردستان دەست پێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەشتەكانی ئێران و كوردستان دەست پێدەكاتەوە

 

 

جێگری پارێزگاری كوردستان بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند، بەم نزیكانە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سنە دەست پێدەكاتەوە، وتیشی: چاڵاكی ئەو فڕۆكەخانە لە هاتوچۆی بازرگان و سەرمایەدارانی ناوخۆیی و بیانییەكان كاریگەری زۆری هەیە.

(خالید جەعفەری) بۆ ئاژانسی میهر ڕایگەیاندووە: گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سنە كە دوای تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەستێندرابوون لەچەند رۆژی داهاتوو دەست پێدەكاتەوە.

ناوبراو وتیشی، بەپێی ئەوەی كە لایەنی مەوداو كات، لە هاتوچۆكان گرینگیەكی زۆری هەیە بەردەوام بوونی گەشتەكان دەتوانێت لە گەشەی كوردستان كاریگەری هەبێت.

گەشتەكانی تاران – سنە پاش چەند مانگی داخران، لە هەفتەیەك سێ گەشت لە ڕۆژانی شەممە، دووشەممەو پێنجشەممە دەست پێدەكاتەوەو تەنانەت هەندێك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سنەش، توانای گەشت بۆ سلێمانی و كیش و ئیستەنبۆڵیشی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ