زانیارییەكی نەبیستراو دەربارەی پلۆتۆ ئاشكرا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیارییەكی نەبیستراو دەربارەی پلۆتۆ ئاشكرا كرا

 

 

سەرچاوە گەردوونناسییەكان ئاشكرایدەكەن، هەسارەی پلۆتۆ لە قۆناغی سەرەتایی درووستبوونیدا گەرم بووە.

وێنە فۆتۆگرافییەكانی دۆزرەوەی فەزایی (NewHorizons) ئەمریكی كە بەردەوام زانیاری نوێ دەربارەی هەسارەی پلۆتۆ ئاشكرا دەكات دەریدەخات، ئەو هەسارەیە لە سەرەتای دروستبوونیدا گەرم بووەو ڕێگەی داوە بە دروستبوونی ئۆقیانووسی ئاوی شل لەسەر ڕووەكەی.

پڕۆفیسۆرێك لە زانكۆی كالیفۆرنیا لەوتارێكیدا كە لە گۆڤاری (Nature Geoscience) دا بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتی و دەڵێت، سەبارەت بە گەشەكردنی گەرمی هەسارەی پلۆتۆ هەمیشە بیردەكەینەوەو بیر لەو ژینگە ئاوییە دەكەینەوە كە لە ناخی هەسارەكەدا ماوەتەوە، ئەو وێنە فۆتۆگرافییانەی كە دۆزەرەوەی (New Horizons) یش گرتوونی یارمەتیداین بۆ جەختكردنەوە لەو نموونە كۆمپیوتەرییانەی كە ئەو پرۆسەیە وەسف دەكات.

ئەو وێنە فۆتۆگرافیانەی (New Horizons) ئەوەشی دەرخستووە كە هەسارەكە لە ناخیدا ئۆقیانووسێكی ئاوی زەبەلاحی حەشارداوەو ئەو پرۆسە جیۆلۆجیانە كۆنترۆڵ دەكات كە لەسەر ڕووەكەی ڕوودەدات، ئەمەش مشتومڕێكی گەورەی لەناو ناوەندە زانستییەكاندا دروست كردووە كە دەیانەوێت لەوە تێبگەن چۆن دەكرێت ئەو ئۆقیانوسە گەورەیەی ئاو دروست بێت و هۆكارەكانی ئەو دیاردەیە چی بوون لە ڕابردوودا.

دوای توێژینەوە لەو وێنە فۆتۆگرافییانە زاناو توێژەرەوە فەزاییەكانی تایبەتمەند لە ئەركەكانی توێژەرەوەی (New Horizons) گەیشتوونەتە ئەو ڕایەی كە بلۆتۆ لە سەرەتادا هەسارەیەكی گەرم بووەو ئۆقیانووسێكی گەورەی ئاوی لەسەر ڕووەكەی هەبووەو هەرچی بەرگە گازییەكەی هەیە بە هۆی نایترۆجین و هیایدرۆكاربۆناتەكانەوە دروست بووەو دواتر پلەی گەرمای دابەزیوەو ئاوەكەی سەر ڕووەكەی بەستوویەتی و ئۆقیانوسێكی ئاوی گەورە كە مەودایەكی دروستكردووە لە نێوان توێژە سەهۆڵینەكەی ئەو هەسارەیە لە لایەك و ناوكە بەردینەكەی لە لایەكی ترەوە.

پێویستە بوترێت (New Horizons) لەلایەن تیمێكەوە بە سەرۆكایەتی (ئالان ستارن) دیزاین كراو كانونی دووەمی ساڵی (٢٠٠٦) زەوی جێهێشت و تەمموزی (٢٠١٥) دا گەیشتە نزیك پلۆتۆو مەودای نزیكییەكەی لەو هەسارەیە گەیشتە (١٣) هەزار كیلۆمەتر، بە هۆی وێنە فۆتۆگرافییەكانی ئەو دۆزەرەوەیە زاناكان و مرۆڤایەتی بۆ یەكەمین جار شوێنەواری سەهۆڵین و گڕكانیان لەسەر هەسارەكە بینی.

كەشتی نووح

 

 

هه‌واڵی گرنگ