خۆپێشاندان لە بەغدا دەستی پێكرد، لەدژی ئەمەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپێشاندان لە بەغدا دەستی پێكرد، لەدژی ئەمەیە

 

 

لەشاری بەغداو بەتایبەتیش لەنزیك ناوچەی سەوزی شاری بەغدا خۆپێشاندانی ناڕەزایی لەدژی سعودییە دەستی پێكرد.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ لەشاری بەغدا هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب لەدژی باڵیۆزخانەی سعودییە خۆپێشاندانیان ئەنجامداوە.

خۆپێشاندەرانی شیعە مەزهەب مەبەستیان سەركۆنەی رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بكەن، كە لە سعودییە دەردەچێت و لە ژمارەی هەفتەی رابردوودا بەكاریكاتێرێك سوكایەتی بە گەورە مەرجەعی شیعەكان (عەلی سیستانی) كردبوو.

هەروەها باسی ئەوەشكراوە، كە خۆپێشاندەران هەوڵ دەدەن بچنە ناوچی سەوزو بەتایبەتیش نزیك بكەونەوە لە باڵیۆزخانەی سعودییە.

دوا بەدوای ئەوەش هێزە ئەمنییەكان ڕێگریان كردووە لەخۆپێشاندەران و تەقەیان بەسەردا كردوون تاكو كۆتایی بە خۆپێشاندان بهێنن.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ