كوریو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو ٩ی ئەم مانگە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه "هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له رێكه‌وتی ٥ی ٧ تا ٩ی ٧ی ٢٠٢٠ راییكردنی مامه‌ڵه‌کانیان له هۆبه‌كانی فرۆشیاری وزه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی داتا‌و زانیارییه‌كان راده‌گیرێت، به‌هۆی دەوامنەکردنەوە بووە له هه‌فته‌ی رابردوو کە فه‌رمانبه‌ران فریای ته‌واوكردنی كاره‌كان نه‌كه‌وتوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"به‌هۆی زۆری ژماره‌ی سەردانکەرانی ئه‌م هۆبانه و ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له دۆخی ئێستادا راگرتنی راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به پێویست زانرا."
ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوامی زۆربەی فەرمانگەکانی هەرێم راگیراوە.