دووەم رووداوی كوشتن لەسنووری دهۆك روویدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووەم رووداوی كوشتن لەسنووری دهۆك روویدا

 

 

دووەم ڕووداوی كوشت لە سنووری پارێزگای دهۆك ڕوویدا، هەردوو بكوژەكەش هەڵهاتوون.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای زاخۆدا گەنجێكی تەمەن (35) ساڵ كوژراو بكوژەكەش هەڵهات، ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێكی دیكە لە شارەدێی سیمێل كوژراو بكوژەكەی هەڵهات.

موقەدەم (هێمن سلێمان) بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیس پارێزگای دهۆك، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە باڵەخانەی پۆلسی زاخۆ ڕایگە‌یاند: ئەو كەسەی لە سیمێل كوژراوە، كەسێكی ئاوارەی شەنگال بووە، بەهۆی كێشەی كومەڵایەتیەوە كوژراوە،‌ دانیشتوی گوندی كانی عەرەب بووە لە شارەدێی سیمێل.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، كە زانیارییان لەسەر هەردوو بكوژەكە هەیەو بەزووترین كات دەستگیریان دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ