لە دوو رووداوی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

 

 

كاتژمێر (3) ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەكی هەولێر – بەحركەو لەنزیك ئەتكۆنز (بی ئێم) ێكی تایبەت بەهۆی تیژرۆییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی كێشا بەدواوەی ماكسیمایەكی تایبەت و لەدواییش بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام كەوت و خۆی كێشا بەستونێكی كارەبا و لەدوایی چووە دیوەكەی تری شەقام و خۆی كێشا بەكرۆلایەكی تایبەت كەلەسایدی خۆی بەرەو ناوشار دەهات.

لەئەنجامی رووداوەكە بەداخەوە دووكەس گیانیان لەدەستداو دوو كەسی تریش برینداربوون كەخودی شوفێری (بی ئێم) ەكە كە هۆكاری كارەساتەكەیە لەرووداوەكە گیانی لەدەستداوە زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

ئەوەی شایانی باسە خێرایی (بی ئێم) ەكە لەكاتی رووداوەكە بەسەرووی(150) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك دەخەمڵێنرێت بەپێی گرتەی ڤیدیۆیی كامێرەكانی چاودێری كەبەپێی زانیاری (بی ئێم و ماكسیما) پێشبڕكێیان كردووە.

موقەدەم (فازل حاجی) بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، كاتژمێر (4) ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی هەریر – قەندیل لەنزیك گوندی ئافریان باهەڵگرێكی گەورە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی كۆنترۆڵی لەدەستداوەو خۆی كێشا بەگادرێلە راگرەكانی شەقام و لەدواییش وەرگەرا.

بەداخەوە لەئەنجامی رووداوەكە شوفێرەكە گیانی لەدەستداو زیانێكی زۆری مادیش بەر بارهەلگرو رێگاو بانەكە كەوت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ