دۆسییەی گەندەڵی شەش وەزارەتی عێراق دەدرێتە داواكاری گشتی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دۆسییەی گەندەڵی شەش وەزارەتی عێراق دەدرێتە داواكاری گشتی

 

لیژنەی دەسپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دۆسییەی گەندەڵی شەش وەزارەت و دوو دەستە دەداتە داواكاری گشتی و داوای لێكۆڵینەوە لەو پارانە دەكات كە لەدوای (2003)ـەوە براونەتە دەرەوەی وڵات.

عەبدولئەمیر ئەلمیاحی ، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند : " لەئێستادا دۆسییەی گەندەڵی زیاتر لە (6) وەزارەت و (2) دەستە دراوەتە داواكاری گشتی و دەستەی دەسپاكی عێراقی".

وتیشی : " دۆسییەكان تایبەتن بەهەریەكە لە وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا و تەندروستی و پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكاڵ و دەستەی گومركەكان و دەروازە سنورییەكان".

ئەوەیشی راگەیاند : " تا ئێستا هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی ئەم دۆسییانە نەكراوە و پێویستە پەلە بكرێت لە بردنی ئەم دۆسیانە بۆ دادگا چونكە هەر خاوبوونەوەیەك لەم كارە ، عێراق بەرەو قەیرانێكی دیكە دەبات".

لەكۆتاییدا ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی : " داوامان كردووە لێكۆڵینەوە بكرێت لەو كەسانەی بە شێوەی نایاسایی لەدوای (2003) پارەی عێراقیان بردۆتە دەرەوە و لەگەڵ وڵاتان قسە بكرێت بۆ گەراندنەوەی ئەو پارانە".

 

هه‌واڵی گرنگ