یاری بەرزكردنەوەی قورسایی ئەم سوودەشی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یاری بەرزكردنەوەی قورسایی ئەم سوودەشی هەیە

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ لەگۆڤاری زانستی هەستە دەماردا بڵاوكرایەوەو دەڵێت، بەرزكردنەوەی قورسایی بۆچەند هەفتەیەك كاریگەری لەسەر مێشكی كەسەكە هەیە بەر لەوەی گۆڕانكاری لە ماسولكەدا دەركەوێت.

لەتوێژینەوەكەی زاناكانی زانكۆی نیوكاسڵ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا كردویانە، مەیمونیان بەكارهێناوە، كە سیستەمی مێشكی پەیوەندیدار بەجووڵەوە هاوشێوەی مێشكی مرۆڤە.

توێژەرەوان بۆ ماوەی (3) مانگ مەیمونەكانیان ڕاهێناوە لەسەر ڕاكێشانی دارێك بەپەتەوە شۆڕبۆتەوە، لەسەر ئەوە خواردنیان خەڵات كردوون، بەتێپەڕبوونی هەفتە دوای هەفتە زاناكان راكێشانی دارەكیان كەمێك تووندتركردووە، مەیموونەكان ڕۆژانە (50) جار دارەكەیان ڕاكێشاوە بەلانی كەمەوە بۆ (4) سەنتیمەتر خوارتر. 

توێژینەوەكە دەریخستووە هەڵگرتنی قورسایی سیستەمی دەماری بەهێز كردووە لەڕێگەی پەرەپێدانی سیستەمی هەستەدەمار بۆ بنیاتنانی ماسولكە لەدواترا، ئەم گۆڕانكاریەش بەچەند هەفتەیەك بەر لە گەورەبوونی ماسولكەكان ڕووی داوە.

(ئیزابێل گلۆڤەر) توێژەرەوە لە زانكۆی نیوكاسڵ و بەشداری توێژینەوەكە ڕوونی كردەوەو ووتی: كاتێك كەسێك قورسایی بەرزدەكاتەوە بەهێزتر دەبن لەبەر ئەوەی تۆڕی هەستیاری ماسولكەكان پەرەدەسەنێت، هەروەها گلۆڤەر ووتیشی، دوای چەند هەفتەیەك ماسولكەكان گەشەیان كردوە.

پرۆفیسۆر (ستیوارت بەیكەر) بەشداری توێژینەوەكە ووتی: ئەم گۆڕانكارییە لە سیستەمی هەستەدەماردا یارمەتی دەدات ئەوانەی قورسایی هەڵدەگرن ماسولكەكانیان چاڵاكبێت و باشترو بەهێزتر بێت، هەروەها سوودی فسێلۆجی‌ دیكەی هەیە.

ووتیشی : ئەگەر لەكاركردنی هەستەدەمار تێبگەین بۆ هێز، دەتوانین بیر لەچۆنێتیی یارمەتی ئەوكەسانە بكەینەوە كێشەی لەدەستدانی هێزیان هەیە، هەروەها سەكتەی مێشك.

 

هه‌واڵی گرنگ