خۆرئاوای كوردستان سەرجەم دەروازەكانی دادەخات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆرئاوای كوردستان سەرجەم دەروازەكانی دادەخات

 

 

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كوردستانی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا سەرجەم سنوورییەكانی خۆی دادەخات.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كوردستانی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە سەرجەم سنوورەكانی خۆی دادەخات.

لە ڕاگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەدا سەبارەت بە هەوڵی پێویست بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا بڵاوی كردۆتەوە هاتووە: سەرجەم سنوورەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوپای دیموكراتی سوریا لە دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە تا ڕاگەیەندراوی دوایی دادەخرێن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە لە ڕێكەوتی (13/7/2020) ەوە سەرجەم سنوورەكان دادەخرێن و لەو ڕێكەوتەوە تەواوی ئەو كەسانەی كە دێنە ناو ناوچەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە بۆ ماوەی (14) ڕۆژ كەرەنتینە دەكرێن.

لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە هیچ تەرمێك ناچێتە نێو ناوچەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە.

هەروەها باسی ئەوەشكراوە كە لە شوێنە ئایینییەكان، جەژنەكان و كۆبوونەوەكان پێویستە ڕێنمایی پێویست ڕەچاو بكرێت.

تەنیا خوێندكاران و ئەویش تاكو تەواو بوونی تاقیكردنەوەكان دەتوانن هاتوچۆ بكەن و تەواوی خوێندكارەكان پشكنینی تەندروستی پێویستیان بۆ دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ