لەسەر پشكی یەكێتی بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكاربوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر پشكی یەكێتی بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكاربوو

ئەمڕۆ دووشەممە 6-7-2020 بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لەسەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكاربوو.

ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٠ لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكار بوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆش ئامادە بوو،قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بكرێت.

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ یەك شەممە 5ی تەمموز دووبریكاری وەزارەتەكانی شارەوانی و كارەبا لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆران دەست بەكاربون ئەمەش لەكاتێكدایە هەرسێ لایەنی پێكهێنەری حكومەت  باسی چاكسازی و كەمكردنەوەی گەندەڵی دەكەن بەڵام لەجیاتی ئەوە سەرقاڵی دابەشكردنی پۆستن بەسەر خۆیاندا.

 

هه‌واڵی گرنگ