كاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لەعێراق ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لەعێراق ئاشكرا دەكرێت

 

شانەی رووبەروبوونەوەی قەیرانەكان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەینێت ، هێشتا عێراق نەگەیشتۆتە قۆناغی خۆ گونجاندن لەگەڵ كۆرۆنا و كاتی ئەوە نییە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت.

غایب ئەلعمێری ، ئەندامی لیژنەی شانەی رووبەروبوونەوەی قەیرانەكان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : " هێشتا نەگەیشتووین بە قۆناغی ژیانكردن لەگەڵ كۆرۆنا ، ئەمەش وای كردووە حكومەت زیاتر پابەند بێت بە قەدەغەی هاتوچۆ".

ئەوەیشی راگەیاند : " هەر كاتێك عێراق لەگەڵ ڤایرۆسەكە توانی گونجان بكات دەتوانین رایبگەینین قەدەغەی هاتوچۆی گشتی هەڵبگرین".

لەكۆتاییدا وتی : " قەدەغەی گشتی هاتوچۆ چارەسەر نییە ، چونكە حكومەت تا رێگرنەبێت لە كۆبوونەوە و سەپاندنی رێنماییەكان بەسەر هاوڵاتیان ناتوانین كۆتایی هاتنی كۆرۆنا رابگەینین".

 

هه‌واڵی گرنگ