وه‌زیرێكی هه‌رێم: "ته‌ماته‌ی جوتیاران به‌كه‌ڵك نایه‌ت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیرێكی هه‌رێم: "ته‌ماته‌ی جوتیاران به‌كه‌ڵك نایه‌ت"

كوردیو

وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت:ئەو تەماتەیەی لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێت، بۆ دۆشاوی تەماتە ناشێت.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6-7-2020 بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، "هەمیشە گرفتی ساخنەبوونەوەی بەروبومە کشتوکاڵیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان وەکو پێویست هەبووە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازترە، چونکە هەم قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، هەم لە نێوان هەرێمی کوردستان و بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش هەیە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌"گرفتی بنچینەیی ئەوەی کە ئەو تەماتەیەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت، ئەو تەماتەیە نییە کە بۆ دۆشاوی تەماتە دەشێت، چونکە جۆرەکەی هەم دەنکی زۆرە هەم ئاوی کەمە، لە 10 تۆن تەماتە رەنگە تۆنێک بۆ تۆن و نیوێک دۆشاوی تەماتەی لێ بەرهەمبهێنرێت، خاوەنی کارگەکانیش پێیانوایە لەو بابەتەدا ئەوان زەرەرمەند ده‌بن ".

 

هه‌واڵی گرنگ