سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كۆڕۆنا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە ژنێک و چوار پیاون.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 6 ی ته‌موزی 2020 سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆڕۆنا له سلێمانی به ماڵپه‌ڕی (كوردی‌و) ی راگەیاند،پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە ژنێک و چوار پیاون كه تەمەنیان لەنێوان 60 بۆ 80 ساڵ دایە ،چوار لە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵكی ناو شاری سلێمانی بوون و كەسێكیشیان خەڵكی شارەدێی پیرەمەگرون بوو.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووتە 7 هەزار و 315 کەس. لەو ژمارەیە 2 هەزار و 692 کەس چاکبوونەتەوە و 252 کەسیش گیانیان لەدەستداوە ،كه 217 کەسیان له سنوری پارێزگای سلێمانی بووه. هەروەها 4 هەزار و 371 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.