شوانێكی كورد بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شوانێكی كورد بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژرا

ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ  ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوورەكانی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك كردووە و كوشتوویانە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  رایگەیاندووە:هێزەكانی سوپای پاسداران كاتژمێر ٣ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە بەرزاییەكانی سنووری دەشتی وەزێنەی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك بە ناوی ”یوسف ئەحمەدی“ كردووە و كوشتوویانە ، بەپێی زانیارییەكانیش، یوسف ئەحمەدی خەڵكی گوندی ئاڵواتانی سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت بووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە كاتێكدا تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە كە چەند كیلۆمەتر دوور بوون لە سنوورەكانی ئێران، لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ڕێبین ئیسماعیل” بە سەختی بریندار كرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ