دوای چاندنەوەی هەردوو سییەكانی ، تووشبووێكی كۆرۆنا چاكبوویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای چاندنەوەی هەردوو سییەكانی ، تووشبووێكی كۆرۆنا چاكبوویەوە

 

پزیشكان لە كۆریای باشوور رایدەگەینن ، تووشبووێكی كۆرۆنا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنەوەی سییەكانی لە نەخۆشییەكەی چاكبوویەوە.

لە كۆتاییەكانی مانگی شوباتی رابردوو ئافرەتێكی تەمەن (50) ساڵان تووشی كۆرۆنابوون ، ماوەی (16) هەفتە لە نەخۆشخانە و لەژێر ئامێری تایبەتی ئۆكسجین مایەوە.

پاك سۆنگ هون ، پزیشك و پسپۆری سییەكان لە نەخۆشخانەی دڵی پیرۆز لە زانكۆی هالیم رایگەیاند : " دەرمانی (كلوروكین)ـی تایبەت بە مەلاریا و (كالیترا) نەیتوانی چارەسەری ئەم خانمە بكات ، بۆیە هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نەما جگە لە نەشتەرگەری".

وتیشی : " نەشتەرگەرییەكەمان بەسەركەوتوویی ئەنجامدا ، ئەمە نۆیەم نەشتەرگەری بوو لەهەموو جیهان ئەنجامبدرێت ، پێشتر لە چین (6) نەشتەرگەری و ئەمریكا و ئوسترالیا ئەنجامدرابوو".

لەكۆتایی لێدوانەكەی پزیشكی نەشتەرگەرییەكە رایگەیاند : " كاتێك دوو سییەكەی تووشبووی كۆرۆنامان بینی شۆك بووین , چونكە هاوشێوەی بەردی لێهاتبوو بەهۆی رەق بوونییەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ