ئەمرۆ سێ شەممە 7-7-2020 بەهۆی شۆرتی كارەبا، مزگەوتی گوندێك لە سنوری سنووری قەزای ئامێدی سوتاو زیانێكی ماددی گەورەی بەركەوت.
بەپێی ئەو وێنانەی كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراونەتەوە ئەمرۆ سێ شەممە مزگەوتی گوندی بیباڤا لە سنووری ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی بەهۆی شۆرتی كارەباوە سووتاوە.
بەپێی زانیارییەكان ، لە ئەنجامی ئاگرەكە بەشێكی كەلوپەلەكانی نێو مزگەوتەكە وەك فەرەش و سپلێت وپەردە و موبەریدە بەتەواوەتی سووتاون.
دوای ئاگاداركردنەوەی بەرگری شارستانیش ،ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كوژێنراوەتەوە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.