مستەفا كازمی : رێگە بە بڵاوكردنەوەی فەوزا و سیاسەتی مافیا نادەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مستەفا كازمی : رێگە بە بڵاوكردنەوەی فەوزا و سیاسەتی مافیا نادەین

 

مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، رێگەی بە بڵاوكردنەوەی فەوزا و سیاسەتی مافیا نادەین بەهیچ شێوەیەك.

نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند : " كازمی سەركردایەتی كۆبوونەوەیەكی ئاسایی كردووە لە ئەنجومەنی وەزیران و باسی چەند تەوەرێكیان كردووە لەوانە بابەتی كوشتنی هیشام ئەلهاشمی كە لە بەغدا تیرۆركرا".

كازمی وتوویەتی : " تیرۆركردنی ئەلهاشمی خەمێكی گەورەی بۆ بەجێهێشتین ، ئەركی سەرشانی ئێمە وەك بەرپرسی دەوڵەت كارەكانمان لە خەمخواردنەوە بگۆرین بۆ ئەرزی واقیع و كاركردن بەوەی كە عێراقییەكان دەیانەوێت".

وتیشی : " بەهۆی ئەوەی ئێمە بەرپرسین تاكە شت هاوڵاتی لێمان چاوەرێ بكەن دەستكەوتە نەك بەدەستنەهێنانی دەستكەوت ، ئەمەش ئامانجی ئێمەیە لە ماوەی داهاتوو".

لەكۆتاییدا كازمی بەڵێنی دۆزینەوەی ئەو كەسانەی داوە كە كارە تیرۆریستییەكەیان ئەنجامداوە و دەڵێت : " رێگە بە بڵاوكردنەوەی فەوزا و سیاسەتی مافیا نادەین بەهیچ شێوەیەك".

 

هه‌واڵی گرنگ