بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە:پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ لە راپەڕین بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە راپەڕین بۆ 10 حاڵەت بەرزبووەوە.
بەپ]ی دوایین راگەیەنراوی بەڕێوەبەریەتی تەندروستی راپەڕین کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 287 کەسە کە 176 کەسیان پیاوە و 104 کەسی دیکەیان ئافرەتە، هەروەها حەوت لەوان منداڵن و تاوەکو ئێستا 58 کەس ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، پێنج پیاو و پێنج ژنن.