مەنسور ئەلبعێجی : خەڵكی كەركوك دژی گەرانەوەی پێشمەرگەیە بۆ شارەكە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەنسور ئەلبعێجی : خەڵكی كەركوك دژی گەرانەوەی پێشمەرگەیە بۆ شارەكە

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت ، نابێت رێگە بە گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە بدرێت بۆ شاری كەركوك و داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكات رێگە بەگەرانەوەیان نەدات.

ئەلبعێجی لەمیانی لێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا رەتدانەوەیەكی زۆر هەیە لە خەڵكی كەركوك بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكە ، دوو گەورەترین پێكهاتەی كەركوك كە توركمان و عەرەبن دژی گەرانەوەی پێشمەرگەن بۆ شارەكە".

وتیشی : " ناكرێت داخوازییەكانی ئەم پێكهاتانە فەرامۆش بكرێت ، كەركوك واتە عێراقێكی بچووك ، دەبێت حكومەتی ئیتیحادی دەسەڵاتەكانی خۆی لێرە جێبەجێ بكات و رێگە بە هاتنەوەی هێزی پێشمەرگە نەدات".

لەكۆتاییدا ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی : " ئێمە رێگە بە هیچ رێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان هەرێم و بەغدا نادەین و رازی نابین لەژێر رێككەوتنی سیاسی رێگە بە گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە بدرێت بۆ كەركوك".

 

هه‌واڵی گرنگ