وتەبێژی حكومەتی عێراق لەسەر ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، ڕوونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی حكومەتی عێراق لەسەر ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، ڕوونكردنەوە دەدات

 

 

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتوگۆكان بەردەوامەو دەستوور دەبێتە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردولا.
.

ئەحمەد موللا تەڵال وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئامانج لە كۆبونەوەكانی نێوان بەغداو هەولێر چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانەو ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە كە بەپێی دەستوور كێشەكان چارەسەر بكرێن.

 

جێگەی باسە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق شاندی هەرێمی كوردستان چەندجارێك سەردانی بەغدای كردوەو لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێ لەنێوان هەردوولا كردوو ە.

 

هه‌واڵی گرنگ