كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایكۆتكردنی دەوام راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایكۆتكردنی دەوام راگەیاند

 

دوای سێ هەفتە لە بایكۆت و دەربڕینی ناڕەزایی، كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی دوایین هەڵوێستی خۆیان لەسەر چونەوە سەركارەكانیان راگەیاند.

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چوار شەممە 8-7-2020، كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی كۆبونەوەو بەڕێوبەری هاتوچۆ لەسەرزاری بەرپرسانی حكومەت بەڵێنی پێدان لە ماوەی 20 ڕۆژدا داواكارییەكانیان جێبەجێ بكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ، نوێنەری بەشێك لە كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند : " لەسەر بەڵێنی بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئەوەی كاتێكی پێ بدەین چەند رۆژێك مۆڵەتی پێبدەین بۆ ئەوەی بتوانێت داواكارییەكانمان جێبەجێ بكات".

وتیشی : " تا (25)ـی ئەم مانگە مۆڵەتیان پێ دەدەین و دەگەرێنەوە سەر كارەكانمان ، بڕینی مووچە هێڵی سوورە ، لەدوای ئەو وادەیە بۆ هەر (30) رۆژ جارێك مووچە دابەش بكرێت ، بەپێچەوانەوە دەگەرێنەوە سەر شەقام و لە بایكۆت بەردەوام دەبین".

جێگەی باسە، ڕۆژی 17-6-2020، بەشێك لە كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی مانیان لە كارەكانیان ڕاگەیاند و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی موچە بكات و مانگانە لەكاتی خۆیدا موچەكانیان دابەش بكەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ