كوردی‌و
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ئاشكرای دەكات، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه و بەشێك لە تووشبووان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8-7-2020 بژار مو‌سا، وتەبێژی تەندروستی ھەولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و ئێستا 645 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە ھەولێر لەژێر چاودێری پزیشكیدان".
ئاماژەی بەوەشكرد: "بەشێك لە تووشبووان باری تەندروستییان ناجێگیرە و نیشانەكانیان قورسە، ئێستا 18 كەس لەژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستكرددان، ھەرچەندە ئێمە بێ ئومێدنین لە چارەسەر، بەڵام ئەگەر دۆخەكە وابڕوات كاریگەری دەبێت بۆ كەلوپەل و پێداویستییە تەندروستییەكان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ھۆكاری ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ھاووڵاتییان وەك پێویست رێنماییەكان لەبەرچاو ناگرن، بۆیە دەبێ ھاووڵاتییان ھاوكاربن بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تا ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر هه‌زار و 951 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 214 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 38 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.