وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت كە هاشمی پێش كوژرانی لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە هەڕەشەی لێكراوە.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکالە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاشمی بە رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و دەنگی هیوای خەڵکی عێراق ناوبرد و داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد بکوژەکانی خێرا بدۆزێتەوە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکات.
ناوبراو وتویەتیشی :هیشام ئەلهاشمی بە دڕندانەترین شێوە لەبەر دەرگای ماڵەکەی لە بەغدا کوژرا، دکتۆر هاشمی خۆی بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری تەرخانکردبوو، گوزارشتی لە هیوای خەڵکی عێراقی دەکرد.
هیشام هاشمی، 9ی ئایاری 1973 لە بەغدا لەدایکبووە، شرۆڤەکارێکی سیاسی و سەربازیی عێراقی بووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 6ی تەممووز، لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و تیرۆرکراو بەشێک لە هاوڕێ و کەسوکارەکەی پەنجەی تۆمەت بۆ کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی درێژدەکەن و دەڵێن، پێشتر هەڕەشەی کوشتنیان لێکردبوو.