كەركووك .. تەرمی دوو گەنج دەدۆزرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەركووك .. تەرمی دوو گەنج دەدۆزرێتەوە

تەرمی گەنجێکی کوردی خەڵکی دووبز دوای شەش رۆژ لە خنکانی، لە قەزای حەویجە دۆزرایەوە و شەوی ڕابردوو تەرمەکەی هێنرایەوە دووبز و هاوکات تەرمی گەنجێکی دیکە لە سنووری حەویجە لەناو ئاو دەرهێندرا.

پۆلیسی فریاكەوتنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە:شەوی چوارشەممە 8/7/2020، تەرمی گەنجێكی كورد كە خەڵكی دوبزە بە ناوی حەسەن فواد و پیشەی قوتابی بووە ، رۆژی سێشەممە پاش 6 رۆژ لە نێوان كەركووك و حەویجە، شەوی رابردوو دەرهێندراو گەڕێندرایەوە بۆ شاری دووبز."

ئاماژە بەوەشكراوە: هەر شەوی رابردوو تەرمی گەنجێكی دیکەی خەڵكی شارەدێی عەباسی سەر بە شاری حەوبجە لە نزیك حەویجە لەناو ئاو دۆزرایەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ