سلێمانی... پێداویستی خۆپارێزی بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... پێداویستی خۆپارێزی بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین دەكرێت

 

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕێك ماسك و دەستكێشی خۆپارێزی دابینكردوە تا لە رێگەی ئێمەوە بەسەر رۆژنامەنووسە مەیدانیەكانی سنوورەكەدا دابەش بكرێن.

 

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاویكردەوە: داوا لە رۆژنامەنووسە مەیدانیەكانی سنووری لقەكەمان دەكەین بۆ وەرگرتنی بڕێك ماسك و دەستكێشی خۆپارێزی پەیوەندی بە سكرتێری لقەوە بكەن تا ئەو پێداویستیانە بگەیەنینە پەیامنێران و كامێرامان و فۆتۆگرافەرو تەكنیكی و ئیداریەكانی ئەو تیمانەی لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكاندا كاری مەیدانی و راستەوخۆ دەكەن.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو مەیدانیانەش كە پێداویستیان لێنەبڕاوە دەتوانن دووشەممە یان سێ شەممە سەردانی بارەگای لق بكەن و پێداویستیەكانیان وەربگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ