نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت ئه‌و تووشبوانه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده، یان ته‌مه‌نیان زۆره و باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر، له لاپەرەی فه‌رمیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژە بەوەدەكات : هاووڵاتییان دەپرسن بۆ تووشبوانی کۆرۆنا زیاتر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەمرن؟ ئایا هۆکار چییه؟ کەمتەرخەمیی پزیشکان و کارمەندانە؟ یاخود کەمی دەرمانە؟ ئێمە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بە هەموو توانامانەوە خزمەتی نەخۆشان دەکەین و تا ئێستاش و کارەکان زۆر باش بەڕێوە دەچن.
ئەوەش هاتووە: سەبارەت بەم پرسیارانە وەڵامەکەی ئەمەیە ئەو کەسانەی کە تووشی پەتای کۆرۆنا دەبن، ئەگەر تەندروست (stable) بن، واتە پێویستیان بە ئامێری ئۆکسجین نەبێت، ئەوا دەنێردرێن بۆ بەشە ناوخۆیی 18ی شوبات، یان نەخۆشخانەی ئیماڕاتی، بۆیە تا ئێستا حاڵەتی مردن لەوێ تۆمار نەکراوە.
ئاشكراشكراوە: بە پێچەوانەوە ئەو نەخۆشانەی حاڵەتی تەنگەنەفەسییان هەیە و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەیە، یاخود تەمەنیان زۆرە، دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری، کە ئەمەش هۆکارێکە کە تەنیا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری حاڵەتی مردن تۆمار ده‌کرێت.