دهۆك ... ئەو خانووانەی زێدەرۆییان كردووە تاپۆ دەكرێن بەڵام بەم مەرجە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك ... ئەو خانووانەی زێدەرۆییان كردووە تاپۆ دەكرێن بەڵام بەم مەرجە

 

پارێزگاری نوێی دهۆك رایدەگەینێت ، بەشێك لەو خانووانەی زێدەرۆییان كردۆتە سەر موڵكی دەوڵەت لە پارێزگاكە ، تاپۆ دەكرێن بەڵام بە مەرجەوە.

عەلی تەتەر لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بارەگای پارێزگای دهۆك رایگەیاند : " ئەو خانووانەی بەشێوەی هەرەمەكی و زێدەرۆیی دروستكراون بەسەر خاوەنەكانیان تاپۆ دەكرێن".

وتیشی : " ئەم تاپۆ كردنە ئەو خانووانە ناگرێتەوە كە لەدوای (3-3-2018) دروست كراون ، پێویستە موڵكەكەش نەكەوتبێتە نێو ماستەر پلانی پارێزگاكە".

ئەمەو ساڵی رابردوو لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەرۆی و ژمارەكان دەرچوو ، بەڵام هێشتا حكومەت جێبەجێ نەكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ