مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق سەردانی ماڵی (هیشام ئەلهاشمی) پسپۆری ئەمنی دەكات كە رۆژی دووشەممەی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تیرۆركرا.
كازمی سەردانی براكانی هاشمی دەكات و چاوی بە (3) منداڵەكەی دەكەوێت و لە نزیكەوە گوێ لە ئازاری نزیكەكانی دەگرێت.
لەپشتی دەرگاوە قسە لەگەڵ هاوسەرەكەی هاشمی دەكات و دەڵێت : " دایكی عیسا .. تەمەنی بۆ ئێوە بەجێهێشتووە ، خوێنێ ئەو لای منە ، عیسا و براكانی لەخەمی من دەبن ، تۆش خوشكی منی".
وتیشی : " ان شالله ئێستا ئەو لەگەڵ شەهیدەكانە ، ئارام بگرە ، عێراق شایستەیە ئەو هەموو شتی بۆ عێراق بوو ، بەهیوام ببێتە هێمایەك بۆ ئێمە".
دەڵێت : " شەقامێكی بەغدا بەناوی ئەو دەكەم ، تەحەدای بكوژەكان دەكەین ، بەهێزبە تۆ كچی عەرەبیت ، تۆ عێراقیت خەڵك لەگەڵ تۆیە ، تاوانباران دەدۆزینەوە".