عێراق.. زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا  دوو هەزار و 170 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-7-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و 809 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام دوو هەزار و 170 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 103 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 623 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  69 هەزار و 612 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 39 هەزار و 502 کەس چاکبوونەتەوە و دوو  هەزار و 882 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 415 توشبووش ناجێگیره‌. 

 

هه‌واڵی گرنگ