گروپێكی بازرگانی كردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گروپێكی بازرگانی كردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران

 

 

لەلایەن دەزگاكانی ئاسایشی كەركوك دەستگیردنی گروپێكی بازرگانیكردنی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤی راگەیاند، كە لە دوو ژن و پیاوێك پێكهاتبوون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەكان دانیان بەوەداناوە لەڕێگەی بەستنی پەیوەندی گومانلێكراو لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، توانیویانە قوربانییەكان هەڵبخەڵەتێنن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا بەڵگەنامەی ساختەیان پێبووە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی كەركوك، ئەو دەستگیركراوانە تۆڕێك بوون، لە بەغداوە هاتوون و بەشێكیان ئافرەت بوون، جگە لە بازرگانیكردن بە گورچیلەی مرۆڤ، لەشفرۆشیش بوون.

سەرچاوەیەك بۆ كوردستان 24 رایگەیاندووە، ئەندامانی باندەكە، بەناوی پەیوەندی خۆشەویستییەوە چەندین گەنجیان هەڵخەڵەتاندووە، دواتر گەنجەكانیان رازیكردووە بە فرۆشتنی گورچیلەیان لە بەرامبەر (40) میلۆن دینارو ئەم كارەیان لەنێو شووقەیەك ئەنجامداوە كە لە كەركوك بەكرێ گرتوویانە.

 

هه‌واڵی گرنگ