بەهۆی سەركوتی موسڵمانەكان، ئەمریكا سزای ژمارەیەك گەورە بەرپرسی چین دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی سەركوتی موسڵمانەكان، ئەمریكا سزای ژمارەیەك گەورە بەرپرسی چین دەدات

 

 

ئەمریكا رایگەیاند، سزای ژمارەیەك گەورە بەرپرسی چین دەدات، بەهۆی ئەوەی دەستیان هەبووە لە پێشێلكاری مافی مرۆڤ، بەتایبەتی لەبەرامبەر موسڵمانە ئیگۆرییەكانی هەرێمی چینچیانگ.

پێشتر حكومەتی چین بەوە تۆمەتباركرابوو كە سەركوتی موسڵمانە ئیگۆرییەكان و كەمینە نەتەوەكانی تری كردووە، بەڵام چین رەتی كردبوویەوە كە پێشێلی مافی موسڵمانەكانی كردبێت.

ئەمەو سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر گەورە بەرپرسانی چین بریتین لە سەركردە حزبی شیوعی و سێ‌ گەورە بەرپرسی تر.

لەلایەن خۆشیەوە (مایك پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، واشنتۆن سێ‌ هەنگاو دەنێت لەدژی ئەو پێشێلكارییەی چین لەهەمبەر موسڵمانەكان كردوویەتی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ