رووسیا پێشوازی لە دانووستانی نێوان كوردو سوریا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رووسیا پێشوازی لە دانووستانی نێوان كوردو سوریا دەكات

 

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند كە مۆسكۆ پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان كوردەكان و بەرپرسانی سوریا سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە دەكات.

(ماریا زاخارۆڤ) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: سوریا وڵاتێكە كە گروپی جیاوازی ڕەگەزی و ئایینی بە شێوەی ئاشتیخوازانە سەدان ساڵە پێكەوە ژیان دەكەن.

ناوبراو وتی: ئێمە بە دڵنیاییەوە دەڵێین كە دەبێ ئاوەها نەریتەكانی مێژوویی بپارێزرێن و ئەو ڕەوتە بە تەواوەتی بەردەوام بێت، هەڵوێستی مۆسكۆ لەو بارەوە ئەوەیە كە كوردی سوریا بەشێك لە نەتەوەی سوریان، وتیشی: ڕووسیا ئەو گفتوگۆیانەی كە لە نێوان كوردەكان و دیمەشق سەبارەت بە سیستەمی داهاتووی سوریا ئەنجام دەدرێت، پشت ڕاست دەكاتەوە.

زاخارۆڤ لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سورییەكان دەبێ خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن بە شێوەیەك كە هەموو دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە هەر ڕەگەزو ئایینێكەوە هەست بكەن كە ئاسایشیان هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ