یەكەم لێدوانی ئێران سەبارەت بە پەڕینەوەی دەروێشەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم لێدوانی ئێران سەبارەت بە پەڕینەوەی دەروێشەكان

 

 

بەرپرسێكی ئێران رایگەیاند، دۆخی تەندروستی ناوچەكە لەبار نییە بۆ كردنەوەی سنوورو بەشداری دەروێشەكان لە پرسەی شێخ موحەمەد كەسنەزانی.

(حوسێن خۆش ئیقبال) یاریدەدەری پارێزگاری كوردستان بۆ كاروباری سیاسی و ئاسایش بۆ ئاژانسی میهر رایگەیاندووە، ئێستا دۆخەكە بۆ بەشداری خەڵك لە پرسەی رابەری تەریقەتی كەسنەزانی لەبارنیە.

لەبارەی رووداوەكەی دوێنێی سنووری باشماخی مەریوان و سنوور بەزاندنی سەدان دەروێشی قادری كەسنەزانی لە ئێرانەوە بۆ سلێمانی، ڕایگەیاند: لە ئیستادا دۆخەكە گونجاو نییە بۆ بەشداری لە پرسە.

خۆش ئیقبال وتیشی، سنوور پارێزانی عێراقی ڕێگریان لە دەروێشەكان كردووەو كێشە دروست بووەو دەروێشەكان فشاریان هێناوە كە دەربازی ئەو دیوی سنوور بن و بەم بۆنەوە تەقەی ئاسمانی كراوەو كەسیش نەكوژراوە .

 

هه‌واڵی گرنگ