به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕاگرتنى ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/7/2020، ئاگادارییه‌كى له لاپەرەی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه‌و هاووڵاتییان له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، له سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه تا ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 19/7/2020، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانى باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران نه‌كه‌ن، چونكه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته ڕاییكردن و ڕواندنى مامه‌ڵه‌ى سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ڕاده‌گیرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران بۆ بیناى نوێ ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان ڕاده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران له ئاگادارییه‌كه‌دا داواش له‌و هاووڵاتییانه دەكات كه كارى مامه‌ڵه‌ى نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت، پشكنینى میكانیك، تراى ڕه‌مپه، گه‌راج، ناو شار، خولى وانه‌گوتنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت، یان هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یان له هاتوچۆى سۆران هه‌یه، تاوه‌كوو ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 19/7/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.