به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕاییده‌گه‌یه‌نێت،وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11 ی ته‌مموزی 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند، ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یسی، وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یسی لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووه، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیربونی باری ته‌ندروستی توانای به‌رگه‌گرتنی په‌تاكه‌ی نه‌بوو و ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.