لەبەردەڕەش پیاوێك كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەردەڕەش پیاوێك كوژرا

 

 

بەهۆی كێشەی دوژمندارییەوە پیاوێكی تەمەن (55) ساڵ لە شارۆچكەی بەردەڕەش كوژرا.

ئێواری ئەمڕۆ، لە گەرەكی خێڵەكی، شارۆچكەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆك، پیاوێكی تەمەن (55) ساڵ، بەهۆی كێشەی دوژمندارییەوە لەلایەن كەسێكەوە دەستڕێژی گولـلەی لێكراو گیانی لەدەستدا.

موقەدم (هێمن سلێمان) بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە: كێشە دوژمندارییەكە پێش حەوت ساڵ ڕوویدابوو، تەرمی هاوڵاتییەكەمان ڕەوانەی پزیشكی دادی ئاكرێ كردووە، تۆمەتبارەكەش هەڵاتووە، بەپێی ماددەی (406) ی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە لەلایەن دادوەرەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ