بەهۆی بوونی گەندەڵییەكی زۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە ، حكومەت چاكسازییەكی درەنگ وەختە ئەنجامدەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی بوونی گەندەڵییەكی زۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە ، حكومەت چاكسازییەكی درەنگ وەختە ئەنجامدەدات

 

گەندەڵییەكی زۆر لە ژمارەی میلاك و هەیكەلیەت و پلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە هەیە ، لەئێستاشدا پرسی چاكسازی لەم وەزارەتە بە سانایی تێپەرنابێت چونكە گەندەڵی بەشێكی زۆری سێكتەرەكانی وەزارەتەكەی پڕكردۆتەوە.

بێ پلانی حكومەت و بوونی دەستی حزب و دروست نەكردنی هێزێكی نیشتیمانی و بوونی بە دوو رەنگ ، گەندەڵی تا دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە تەشەنە دەكات ، بۆیە حكومەت لەبریارێكی درەنگ وەختە پەنا بۆ چاكسازی دەبات.

سەرۆكی حكومەت بەهۆی ئیفلاس بوونی خەزێنەی وەزارەتی دارایی و بەهەدەرچوونی سامانی گشتی بۆ چەندین پرس لەنێویان گەندەڵییەكی زۆری نێو وەزارەتی پێشمەرگە ، بڕیاریداوە بە پێی پلانێكی زەمەنی هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە چاكسازی جیبەجێ بكرێن لە بوارەكانی یەكخستن و رێكخستنی یەكە ژمێریاریەكان و رێكخستنی هەیكەلیەت و میلاكی وەزارەت و پلەی سەربازی و بابەتەكانی خانەنشینی و دۆسیەی شەهیدان و كەم ئەندامان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە.

ئەمەو بەپێی راپۆرتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان زۆرترین گەندەڵی و دوو مووچەیی و زەبەلاحی مووچە لەنێو سلكی سەربازیدایە لەنێویاندا وەزارەتی پێشمەرگە.

 

هه‌واڵی گرنگ