گەنجێكی كورد ئامێرێكی پاككەرەوەی تایبەرت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەنجێكی كورد ئامێرێكی پاككەرەوەی تایبەرت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستدەكات

هاوڵاتیەكی هەرێمی كوردستان ئامێرێكی پاككردنەوەی تایبەت بە قەڵاچۆكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنای دروست كرد.

عەلی تەپەڕەشی كە داهێنەری ئامێرەكەیە لە لێدوانێكی بۆ كوردیو گوتی: ئامێرەكە تایبەتە بە دەرمانڕشێنكردنی هاوڵاتیان، ئەم بیرۆكەیەشمان لەو دۆخەی ئێستاوە بۆ هات كە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە تەشەنەكردندایەو تاكە چارەسەریش پاك و خاوێنیە.
عەلی زیاتر گوتی: ئامێرەكە لەتوانایدا هەیە لەیەك كاتژمێردا هەزارو 200 كەس دەرمانڕشێن بكات بەو ماددە پاككەرەوەیەی تێیكراوەو بەهۆی چەند حاسەیەكەوە بەشێوەیەكی تۆماتیكی لەڕێگەی 12 چاوی دەرمان ڕشێنەوە ئەو كەسە دەرمانڕشێن دەكات كە بەناو دەرگای ئامێرەكەدا تێپەڕ دەبێت.

داهێنەری ئامێرەكە خۆی دانیشتووی قەزای سەیدسادقە، هەربۆیە ئامێرەكەشی لەناوبازاڕی شارەكەیداناوە، بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانی شارەكە.






 

هه‌واڵی گرنگ