بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ڕایدهگهیهنێت ،لە مەودوا لە هەولێر پكشنینی بەركووتوی تووشبووانی كۆرۆنا دەبێتە پارە جگە لەوەی كە خزمێكی نزیكی وەكو خوشك و برا و دایك و باوك نەبێت ئەویتر دەبێت بۆ پكنین بری 50 هەزار دینار بدەن.
ئەمڕۆ یهك شهممه 12 ی تهمموزی 2020 لە شاری هەولێر لە كاتی پەیوەندی كرد بەنەخوشێك لەلایەن سەنتەری پشكنینی بەركەوتوانی كۆرۆنا بە ناوی نەخۆشخانەی زانكۆ ئاگاداكراوەتەوە كەئەگەر بێت و پشكنین بكات ئەوە دەبێت بڕی 50هەزار دینار بدات پێشیان وتووە ئەمرۆ ئەو بڕیارە دەرچووە.
ههروهها لهبارهی ڕاستی و دروستی ههوڵهكه بەرپرسێكی تەندروستی هەولێر هەواڵەكەی پشتراست كردۆتەوە ئاشكرای كرد كەوا ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداكراونەتەوە بۆ هەر پشكنینێک: پێویستە بڕی 50 هەزار دینار لەبەركەتوو وەربگرن تەنها ئەو بەركەووتووانە نەبێت كەخزمی نزیكی ئەو كەسن و تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان .