نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی تری هەرێم بۆ هەولێر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی تری هەرێم بۆ هەولێر

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بە كوردیوی ڕاگەیاند:"تا ئێستا شێوازی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بۆ هەولێر یەكلایی نەكراوەتەوە."

دوای ڕوونكردنەوەكەی پارێزگای هەولێر لەمەڕ ئەو لێدوانەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەبارەی وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار بەرامبەر پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ هەر كەسێك لە پارێزگایەكی دیكەوە بێ بۆ هەولێر، بەیار فایەق بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بەكوردیوی ڕاگەیاند: میكانیزمێكمان لەبەردەستە تایبەت بە هاتنی هاوڵاتیان لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەوە بۆ پارێزگای هەولێر، بەڵام لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایەو نەگەیشتوینەتە بڕیاری كۆتایی.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پارێزگا گوتیشی: بڕیاری وەرگرتنی پارەی پشكنینەكە بۆ هاوڵاتیانی ناو هەرێم نیەو تەنیا بۆ شارەكانی دیكەی عێراقە، گەر بڕیار بۆ پارێزگاكانی ناوەخۆی هەرێم دەربچێ دۆخی دارایی خەڵك ڕەچاو دەكرێت. 

 

هه‌واڵی گرنگ