كاره‌بای سلێمانی بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاره‌بای سلێمانی بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

كوردیو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڕیارێكى نوێ ده‌رباره‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى قه‌زاو ناحییه‌كان ده‌رده‌كات.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 14-7-2020 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،"دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌باره‌ت به‌ راگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه‌ و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاوڵاتیان به‌وه‌ى كه‌ جۆزه‌كانیان لابردێت یان بمێنێته‌وه‌،به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه‌ لابردنى جۆزه‌كانى كارێكى قورسه‌ و هاوڵاتیان پێیان باشه‌ لانه‌برێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا  ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له‌دواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌ مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له‌ رابردوودا ئه‌و جۆزانه‌ پارێزگارى باشى كرده‌وه‌ له‌ گۆڕه‌ڕكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،"ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه‌، له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ له‌ ناوچانه‌ هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه‌".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ