روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌باوه‌ ده‌درێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌باوه‌ ده‌درێت

كوردیو

وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی كاره‌بای هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت:كاتەكانی پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان بۆ 16 تا 17 كاتژمێر دەبێت.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 14-7-2020 ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: "پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات 300 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنت، بەڕێژەی زیاتر لە 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات، لە قۆناغی یەكەم وەحدەیەكمان خستەگەڕ كە 150 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت، ئەوەی تر دوو رۆژی دیكە دەخرێتەكار".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "بەو پڕۆژەیە پێدانی كارەبا بە ھاوڵاتییان دەگاتە 16 تا 17 كاتژمێر و تاڕادەیەك كێشەی كارەبا چارەسەر دەبێت و چەندین پڕۆژەی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردن دان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌  پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات خرایەگەڕ كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌ه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ