بەهۆی شكانی كیتی پشکنینی‌ کۆرۆنا له‌ لوتیدا منداڵێك گیانی لە دەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی شكانی كیتی پشکنینی‌ کۆرۆنا له‌ لوتیدا منداڵێك گیانی لە دەستدا

خێزانێکی‌ سعودی به‌هۆی گیاناله‌ده‌ستدانی ‌ منداڵێکیان  تووشی‌ شۆک بوون، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ ڕوویدا كه‌‌ چیلکەی‌ تایبەت بە پشکنینی‌ کۆرۆنا لە لوتیدا شكا.

ئێوارەی‌ رۆژی هەینی‌ 10ی ته‌مموز، منداڵێك به‌ ناوی‌ عەبدولعەزیز جوفان كه‌ تەمەنی‌ ساڵ و نیوێک بووە، خانەوادەکەی‌ بردویانە بۆ نەخۆشخانەی‌ شەقرای‌ گشتی‌ لە ریاز بەهۆی‌ بەرزبوونەوەی‌ پلەی‌ گەرمی‌ جەستەیەوە و پزیشکێکیش بڕیاریداوە کە لەرێگەی‌ لوتییەوە پشکنینی‌ کۆرۆنای‌ بۆ بکرێت.

مامی‌ منداڵەکە كه‌ ناوی مساعد جوفانه‌، له‌ لیدوانیكیدا بە ماڵپەری‌ عەرەبییەی‌ راگه‌یاندووه‌، "منداڵەکەیان تووشی‌ نەخۆشی‌ درێژخایەن و مەترسیدار نەبووە، تەنها پلەی‌ گەرمای‌ جەستەی‌ بەرز بووە، پزیشکەکە بە پێویستی‌ زانیوە لەرێگەی‌ لوتییەوە پشکنینی‌ بۆ بکرێت".

 مساعد جوفان،‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "كیتی‌ پشکنینی كۆرۆنا لەلوتی‌ منداڵەکەدا شکاوە، بۆیە پزیشکەکە بڕیاریداوە بە نەشتەگەریی بۆی دەربهێنێت و کاتژمێر یەکی‌ شەو پێی وتوون کە کارەکە کۆتایی هاتووە و توانیویانە ئامێرەکە لە لوتیدا دەریبهێنن".

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، کاتژمێر نۆی‌ سەرلەبەیانی‌ منداڵەکە بەشێوەیەکی‌ له‌ناكاو بێ هۆش بووه‌‌ ، بۆیە بەپەلە کارمەندانی‌ تەندروستیان ئاگادارکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە ناتوانێت هەناسە بدات، بۆیە ئامێری‌ هەناسەدانی‌ دەستکردیان بۆ بەستووە".

مامی‌ منداڵەکە دەشڵێت: "کاتێک چونەتە نەخۆشخانە بانگهێشتی‌ پزیشکی‌ پسپۆڕیان کردووە و تیشکیان بۆ کۆئەندامی‌ هەناسە و سییەکانی‌ گرتووە، بەڵام دۆخی‌ خراپتر بووە بۆیە داوایان کردووە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی‌ تایبەتمەند لە ریاز بۆ رزگارکردنی‌ ژیانی‌، لەکاتژمێر 12 و18 خولەک رەزامەندیان وەرگرتووە، بەڵام لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە لە چاوەڕوانی‌ ئۆتۆمبیلی‌ فریاکەوتندا کە کاتژمێر یەک و19 خولەک گەیشتووە، سەرەڕای‌ ئەوەش منداڵەکە نەگوازراوەتەوە تا عەسر کاتێک کۆچی‌ دواییکردووە".

کەسوکاری‌ منداڵەکە داوای‌ لێکۆڵینەوەیان کردووە لە هۆکاری‌ مردنی‌ منداڵەکە. وەزیری‌ تەندروستی‌ سعودیەش پەیوەندی‌ بە باوکی‌ منداڵەکەوە کردووە و جەختیکردووەتەوە کە بەدواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ دەکات.

 

هه‌واڵی گرنگ