عێراق... زیاترلە دووهەزاركەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، 95كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق... زیاترلە دووهەزاركەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، 95كەس گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەكان 2022 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 95 هاووڵاتیش بەڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەتەواوی عێراقدا 2022 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 95 هاووڵاتیش بەڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە."

وەزارتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە" بەمەش لەئێستادا ژمارەی توشبوان لە عێراقدا گەیشتوەتە81757 كەسو بەهۆی ڤایرۆسەكەشەوە  3345كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەوكەسانەشی لة ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 50782كەس"

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ دووشەممە لە تەواوی عێراقدا 2229كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و100كەسیش بەنەخۆشیەكە گیانیان لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ