ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایدهگهیهنێت،ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقڵاوە- سۆران ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێك بەسەختی بریندار بوو.
ئهمڕۆ سێ شهممه 14 ی تهمموزی 2020 فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە كاتژمێر4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقڵاوە- سۆران لەنزیك گوندی ئافریان پێكدادانێك ڕوویدا لەنێوان تاكسیەكی ساڵۆن و كیایەكی تایبەتی ساڵۆن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماژهی بهوهش دا، لەئەنجامی ڕووداوەكە بەداخەوە شۆفێری تاكسی بەسەختی بریندار بووە، كەخودی خۆی هۆكاربوو بۆ كەوتنەوەی ڕووداوەكە، چونكە هەوڵی دابو لەناوەندی شەقامەوە بەشێوەیەكی نایاسایی پێچ بكاتەوە بۆ چوونە ناو ڕێگایەكی لاوەكی، كە بەشێوەیەكی نایاسایی دروستكراوە.
فازڵ حاجی ئهوهشی خستهڕوو، شۆفێرەكە لەكاتی پێكۆدنەوە ڕەچاوی ئەوەی نەكردووە، كە دەبێت سەیری ئاوێنەكانی بكات بۆ دڵنیابوون لەنەبونی ئۆتۆمبێل لەدوایەوە، بۆیە تووشی پێكدادان بووە لەگەڵ كیاكە، كە لەسایدی خۆی دەڕۆیشت.