لە هەفتەیەكدا 174 شوێن لە هەولێر داخران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە هەفتەیەكدا 174 شوێن لە هەولێر داخران

بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەكان، لە سنوری پارێزگای هەولێر لە هەفتەیەكدا 174 شوێن داخران.

 لە ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێردا هاتووە: لە سنوری كاری دە قائیمقامیەتی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەك هەفتەداو بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا 174 شوێن لە لایەن لیژنەكانی چاودێری و تەندروستیەوە داخراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو: هەر شوێن و كەسو لایەنێك پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت، ڕوبەڕووی ڕێكاری یاسایی و داخستنی شوێنەكەی دەبێتەوە. 

 

هه‌واڵی گرنگ