سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئێران بڵاویان كردەوە ، رابەری شۆرشی ئیسلامی لە ئێران پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردووە.
هەواڵەكان لە ئێران رایدەگەینن ، خامنەیی رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێرانی ماوەی پێنج مانگە بەهۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونەوەی راستەوخۆی لەگەڵ هیچ بەرپرسێك نەكردووە ، تەنانەت كۆبوونەوەی ئۆن لاینی لەگەڵ لیژنەی نیشتیمانی بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كردووە.
ئەوەش هاتووە ، خامنەیی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی عێراق كۆبۆتەوە و لە ئێرانەوە ئەم حاڵەتە بە گرنگ وەسفكراوە.
جێی باسە ئەم سەردانەی كازمی بۆ ئێران یەكەم سەردانی فەرمییە بۆ دەرەوەی وڵات دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی حكومەت ، بریاربوو دوێنێ لەگەڵ شای سعودیە كۆبێتەوە بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی شا سەلمان كۆبوونەوەكە دواخرا.