ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوانی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوانی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌

 وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕادەگەیەنێت ، 2هه‌زارو 4 سه‌دو 66 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و 2 هه‌زارو 114 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
 
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 21 ی ته‌مموزی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند"لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2466 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2114 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 356 حاڵەت، مەدینە توب: 30 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 320 حاڵەت، بەسرە: 134 حاڵەت، نەجەف: 283 حاڵەت، سلێمانی: 94 حاڵەت، هەولێر: 162 حاڵەت، كەركوك: 129 حاڵەت، دهۆك: 2 حاڵەت، كەربەلا: 187 حاڵەت، واست: 159 حاڵەت، دیالە: 82 حاڵەت، میسان: 54 حاڵەت، زیقار: 57 حاڵەت، ئەنبار: 21 حاڵەت، بابل: 126 حاڵەت، سەڵاحەدین: 87 حاڵەت، نەینەوا: 37 حاڵەت، دیوانیە: 43 حاڵەت، موسەننا: 104 حاڵەت".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئاماژەی بە تۆماركردنی 81 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت،"كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 97 هه‌زارو 159 كەس و لەو ژمارەیەش 3 هه‌زارو 950 كەس گیانیانلەدەستداوە و 64 هه‌زارو 950  كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28 هه‌زارو 59 كەسن كە 428 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.
 

 

هه‌واڵی گرنگ